دەتەوێت بزنسەکەت گەورە بکەیت؟
ئەگەر دەتەوێت ماڕکێتینگ بە شێوازێکی زانستی بکەیت و ئەنجامی چەنەها ساڵ لە یەک ساڵدا بەدەست بهێنیت، ئەوە لە شوێنە دروستەکەیت.
ئەحمەد موسەننا پسپۆڕی مارکێتینگ و ڕاهێنەرە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە مارکێتینگ و پەیوەندییە گشتییەکان، و زیاتر لە ٥ ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەیە لەگەڵ کۆمپانیا و بزنسەکان لە سەرانسەری کوردستان و عێراقدا.
لەبری پشتبەستن بە تیۆری نەسەلمێندراو، ئەو مۆدێلی ماڕکێتینگی زانستی بەکار دێنێت کە گونجاندوویەتی بۆ بازاڕی کوردستان. ئەم شێوازە بە سەرکەوتوویی لە دەیان براندی کوردستاندا کاری پێکراوە و تەنها لە سێ مانگی ئەم هاوینەدا کامپەینەکانی ماڕکێتینگی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی بۆ کڵاێنتەکانی بەدەستهێناوە.
متمانە پێکراو لە لایەن،
ئەو براندانەی کارم لەگەڵ کردوون
گەشەی بزنسەکەت خێراتر بکە
چۆن من و تیمەکەم دەتوانین یارمەتیت بدەین؟
پێکەوە کارکردن
زانیاری زیاتر
ڕاوێژکاری و کۆچینگ
زانیاری زیاتر
ماڵپەڕ و سۆفتوێر
زانیاری زیاتر
خولەکانی مارکێتینگ
بەم زووانە
مارکێتینگی گەشەسەندن
گەورەبوونی بزنسەکەت بودجەیەکی گەورەتری ناوێت، بەڵکو پێویستی بەوەیە بزانیت کە کام لەو کارانەی کە دەیکەیت بە ڕاستی کاریگەری هەیە, و پاشان بە مەبەست دووبارەی بکەیتەوە
لە یوتیوب
زانیاری زیاترئەو پرسیارانەی زۆر دەکرێن
ئەو شتانەی جێی زانینن پێش ئەوەی پێکەوە دەست بە کار بکەین.
ئەمە بۆ کێیە؟
خاوەن بزنسی گەورە و مامناوەند، کە دەیانەوێت بزنسەکانیان گەورەتر بکەن وە داهاتیان چەند هێندە بکەن لە ماوەیەکی کورتدا.
چۆن دەست بکەم بە کارکردن لەگەڵتاندا؟
زۆر بە سادەیی، بڕۆرە پەڕەی پێکەوە کارکردن لەوێدا کۆچینگ یاخود پێکەوە کاردکردن لەگەڵ من و تیمەکەم هەڵبژێرە، فۆڕمەکان پڕکەرەوە بەو زانیاریانەی داوا کراون، ڕاستەوخۆ پەیوەندیەکی ١٥ خولەکی پێکەوە ڕێک دەخەین بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئەوەی چۆن دەتوانین پێکەوە کار بکەین.
چەند دەخایەنێت تا ئەنجام دەبینم؟
لە ڕاستیدا، وەڵامی ئەم پرسیارە پەیوەستە بە جۆری بزنسەکە، 95%ی بزنسەکان گۆڕانکاری دەبینن لە ١-٣ مانگی سەرەتادا، وە چەنێک بەردەوام بن ئەنجامەکان چەند هێندە دەبن، بەڵام چەند بزنسێک هەن کە کاتی زیاتریان پێ دەچێت تاکو ئەنجامەکان دەرکەون.
پێویستم بە بودجەیەکی گەورەیە بۆ سپۆنسەر کردن؟
نەخێر، چونکە زۆرینەی بودجەی ماڕکێتینگت دەبێت بچێت بۆ شیکردنەوەی بازاڕ، توێژینەوەی بازاڕ، دروستکردنی ستراتیژیایەکی زانستی کە دەتگەیەنێت بە ئامانجەکانت لەسەر ببنەمای STP، وە بەرجەستە کردنی ئەم ستراتیژیایە لە واقیعدا بە ناوەڕۆک و ڕیکلام و چەندەها شتی دیکە، بودجەی سپۆنسەرەکەت لە شەش مانگی سەرەتادا لە 500$ بۆ 1000$ زیاترت پێویست نابێت، چونکە ڕیکلام کردن تەنها کەرەستەیەکە کە پاڵپشتی ماڕکێتینگەکەت دەکات.
خزمەتگوزاریەکانمان بەردەستە لە دەرەوەی سلێمانی یا کوردستان؟
بەڵێ، لەگەڵ چەندەها کارسازا کارمان کردووە لە دەرەوەی وڵات، سۆفتوەیر و وێبسایتمان بۆ دروستکردوون، و لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕاوێژکاری و کۆچینگ بەردەوامبووین لەگەڵیان تا بزنسەکانیان گەورەبوون.









