بازدان بۆ ناوەڕۆک
هەموو خزمەتگوزارییەکان

ڕاوێژکاری و کۆچینگ

پڕۆسەی ڕاوێژکاری و کۆچینگ بەم شێوەیە

ئاگاداریەکی زۆر گرنگ، پڕۆسەی ڕاوێژکاری و کۆچینگ زۆر گۆڕانکاری بەسەردا دێت بە پێی جۆری بزنس، قەبارەی بزنس (گەورە و بچوکی)، وە ئەو بازاڕەی کە بزنسەکە تێیدایە، ئەم پڕۆسەیە کە لێرەدا نیشاندراوە تەنها نمونەیەکە کە لەسەر زۆرینە بزنسەکان جێبەجێ دەکرێت

  1. قۆناغی 1: شیکردنەوە (Diagnostic) و پێگەی ستراتیژی (Strategic Positioning)

    • بە شیکردنەوەیەکی قووڵی بزنسەکەت دەست پێدەکەین
    • بە پێنج هێزەکەی پۆرتەر (Porter's Five Forces) و شیکارییەکی تەواوی SWOT، نەخشەی بازاڕەکەت دەکێشین
    • ڕێگرە شاراوەکانی (Bottlenecks) بزنسەکەت دەدۆزینەوە
    • ئامانجی مانگانەی ڕوون دیاری دەکەین و جێگیریان دەکەین
  2. قۆناغی 2: لێکۆڵینەوەی بازاڕ و نەخشەی گەشە (Growth Blueprint)

    • ستراتیژییەکەت بە چوارچێوەی STP ی کۆتلەر (Kotler's STP Framework) دروست دەکەین: دابەشکردن (Segmentation)، ئامانجگرتن (Targeting) و پێگە (Positioning)
    • کڕیارە گونجاو و بەهادارەکانت جیا دەکەینەوە
    • ئەوی کڕیارانەی کە ئەگەری هەیە لێت بکڕن (Leads) و ئەوانەی کوالیتیان نزمە فلتەریان دەکەین
  3. قۆناغی 3: نەخشەی گەشتی کڕیار (Consumer Journey) و بازنەی دڵسۆزی (Loyalty Loop)

    • گەشتی بڕیاردانی کڕیاری مەکینزی بۆ بزنسەکەت دەنەخشێنین
    • خاڵە یەکەمەکانی گەشتی کڕیار بە بزنسەکەت (Entry Points) بنیاد دەنێین
    • ئەزموونی دوای کڕین دیزاین دەکەین کە کڕیارە ڕازییەکان ڕاستەوخۆ دەباتە ناو بازنەی دڵسۆزی (Loyalty Loop)، بۆ ئەوەی دووبارە بکڕنەوە
  4. قۆناغی 4: پێداچوونەوەی هەفتانە (Sprint Reviews) و باشینە سازی (Optimization)

    • هەموو هەفتەیەک بازنەی فیدباکی خێرا (Agile Feedback Loop) بەڕێوە دەبەین
    • شیکاری ئەو شتانە دەکەین کە کاریان کردووە
    • ئاستەنگەکانی هەفتەکەت بەراورد دەکەین بە ئامانجەکانت
    • بەپێی ئەوە جێبەجێکردنەکەت ڕێکدەخەینەوە، تا دڵنیا ببینەوە لە پێکانی ئامانجەکانت

نرخی ڕاوێژکاری و کۆچینگ

  • دانیشتنی ستراتیژی

    $150دانیشتنێکی قووڵی دوو کاتژمێری

    باشترینە بۆ: بزنسی بچووک / مامناوەند کە دەیانەوێت گەورە بن، بەوەی پلانێک و ستراتیژیایەکی ماڕکێتینگیان هەبێت کە لەسەری کار بکەن.

    • شیکاری SWOT و دۆزینەوەی ئەو ڕێگرانەی بزنسەکەت دوادەخەن لە گەورەبوون
    • فێرکاری دانانی بناغەی ستراتیژیا و پلانی ماڕکێتینگ بۆ سێ مانگی داهاتووی بزنسەکەت
    • ڕاوێژکاری ستراتیژی ڕاستەوخۆ لەسەر بزنسەکەت و وەرگرتنی وەڵامی هەر پرسیارێک سەبارەت بە ماڕکێتینگ
  • پێشنیارکراو

    کۆچینگی گەشەی مانگانە

    $500بۆ یەک مانگ، دووبارەبووەوە

    باشترینە بۆ: ئەو خاوەن بزنسانەی لە گەشەدان و پێویستیان بە بەدواداچوونێکی هەفتانەی ڕێکخراو هەیە، بۆ بنیادنانی سیستەمێکی ناوەڕۆکی سروشتی و پەرەپێدانی پڕۆسەی فرۆشتن بە درێژایی کات.

    هەموو ئەوەی لە دانیشتنی ستراتیژیدایە، لەگەڵ:

    • ڕاهێنانی تایبەت لە ماڕکێتینگ و فرۆشتن
    • جوابدانەوەی پرسیار لە ڕێگەی نامەوە تا دوو جار لە حەفتەیەکدا
    • پێداچوونەوەی هەفتانەی تاک بە تاک (1:1)
    • جێبەجێ کردنی هەر چوار قۆناغی ڕاوێژکاری کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ کراوە
  • ڕاوێژکاری VIP

    $2,500بۆ یەک مانگ، بە گرێبەست

    باشترینە بۆ: ئەو بەڕێوەبەرانەی بە خێرایی دەجوڵێن و پێویستیان بە هاوبەشێکی ستراتیژی هەیە کە هەر کاتێک ڕێگرێکی گرنگ دەرکەوت لایبەرێت.

    هەموو ئەوەی لە کۆچینگی گەشەی مانگانەدایە، لەگەڵ:

    • وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک و داواکاریەک لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا
    • کامپەینەکانی ڕیکلام و سپۆنسەرکردن هەمووی لە ئەستۆی ئێمە دەبێت، هەم بۆت دەکەین و هەم فێریشت دەکەین لە داهاتوودا چۆن خۆتان ئەنجامی بدەن
    • ئەگەر کارسازەکە تیمێکی هەبێت ڕاهێنانێکی 6 کاتژمێری تایبەت وەردەگرن لەسەر بناماکانی ماڕکێتینگ و فرۆشتن
    • سیستەم و ستراتیژیای ناوەڕۆکی بۆ دادەنرێت کە دەتوانێت بۆ سێ مانگی داهاتوو بەکاربهێنێت
    • شیکردنەوەی بازاڕ و توێژینەوەی بازاڕی بۆ دەکرێت
    • گەشتی کڕیار و بازنەی دڵسۆزی تایبەت بە بزنسەکەت

ئەمە نرخی زۆربەی بزنسەکانە. بەپێی بزنسەکەت و ئەوەی پێویستیەتی، لەوانەیە نرخەکە جیاواز بێت.

ئەنجامەکانی ڕاوێژکاری و کۆچینگ

ئەو خاوەن بزنسانەی ڕاوێژکاری و کۆچینگم بۆ کردوون، و ئەو ڤیدیۆیانەی لێیەوە هاتن.

  • Chraxan

    • زۆرترین بینەر

      ڤیدیۆ بەم زووانە

    • جوانترین ڤیدیۆ

      ڤیدیۆ بەم زووانە

    • زۆرترین ئەنجام

      ڤیدیۆ بەم زووانە

  • Asmara Touch

    • زۆرترین بینەر

      ڤیدیۆ بەم زووانە

    • جوانترین ڤیدیۆ

      ڤیدیۆ بەم زووانە

    • زۆرترین ئەنجام

      ڤیدیۆ بەم زووانە