بازدان بۆ ناوەڕۆک
هەموو خزمەتگوزارییەکان

پێکەوە کارکردن لەگەڵ من و تیمەکەم

پێش ئەوەی یەکتر ببینین

تکایە سەرەتا ئەم فۆرمە کورتە پڕ بکەرەوە. یارمەتیمان دەدات دۆخەکەت و ئەوەی پێویستتە باشتر تێبگەین، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکەمان لە یەکەم خولەکەوە باسی بزنسەکەت بێت. نزیکەی پێنج خولەک دەخایەنێت.

فۆرمەکە پڕ بکەرەوە

پڕۆسەی کارکردنمان بەم شێوەیەیە:

  1. قۆناغی 1: دیاریکردنی ئامانجەکان و بنیادنانی بناغە

    • ڕاستەوخۆ لەگەڵ خاوەن بزنسەکە دادەنیشین بۆ ڕاوێژکاری ستراتیژی، تا ئامانجەکانیان دیاری بکەین
    • دواتر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستای بزنسەکەیان دەکەین
    • ناسنامەی براند (Brand Identity) و ئاڕاستەی بازاڕ (Market Direction) دیاری دەکەین و جێگیریان دەکەین
  2. قۆناغی 2: ستراتیژیا و سیستەمی ناوەڕۆک

    • بە لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی بازاڕ دەست پێدەکەین
    • پاشان ستراتیژییەکی ماڕکێتینگی تایبەت بە بزنسەکەت دروست دەکەین
    • سیستەمێکی ناوەڕۆکت (Content Funnel) بۆ دروست دەکەین کە بۆ ئەوە دروستکراوە کڕیارت بۆ ڕابکێشێت و ئاڕاستەی بکات، چ B2B بێت یاخود B2C بێت
  3. قۆناغی 3: پڕۆدەکشن و کۆچینگی پێشکەشکار

    • بە تەواوی بەرهەمهێنانی میدیایی لە ئەستۆ دەگرین: ڤیدیۆکردن، ئیدیتکردن، مۆشن، و هەر ڕەهەندێکی تر کە خاوەن کارەکە پێویستیبێت
    • ئەوەی جیامان دەکاتەوە ئەوەیە کە دەق (Script) بۆ پێشکەشکاری ناوەڕۆکەکە ئامادە ناکەین
    • لە باتی ئەوە بابەتی سەرەکی ڤیدیۆکەی دەدەینێ و لە ڕێگەی کۆچینگەوە یارمەتیدەری دەبین کە خۆی خۆی بێت لە ڤیدیۆکاندا و قسەکانیش قسەی خۆی بن
    • لە هەمان کاتدا قسەکانی دەبنە ناوەڕۆکێکی بەهێز و سەرنجڕاکێش، چونکە قسەکانت و ئەو بەهایەی دەیبەخشیت، لەگەڵ ئەوەی چەنێک خۆت خۆتیت لە ناو ناوەڕۆکەکاندا، دوو کاریگەرترین ڕەهەندن کە دیاری دەکەن ناوەڕۆکەکەت چەنێک بەهێز دەبێت
  4. قۆناغی 4: باشینە سازی (Optimization) و بازنەی فیدباک (Feedback Loop)

    • لە ماوەی مانگی یەکەمدا پێداچوونەوە بۆ داتا و ئەنجامی مانگی یەکەم دەکەین
    • بەپێی ئەوە گۆڕانکاری پێویست لە سیستەمەکە دەکەین
    • بە بەردەوامی گەشەی پێدەدەین و باشترکردنی بۆ دەکەین، تا دڵنیا ببینەوە لە پێکانی ئامانجەکانت
    • ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت، تاکو دەگەیت بەو ئامانجانەی کە خۆت دیاریت کردوە بە کەمترین کات

ئەنجامی ئەو بزنسانەی لەگەڵیان کار دەکەین

ئەو ڤیدیۆیانەی زۆرترین سوودیان پێگەیاندن: زۆرترین بینەر، جوانترین، و ئەوانەی زۆرترین ئەنجامیان هێنا.

پشکنینی بەخۆڕایی

پارە لە کوێی بزنسەکەتەوە دزە دەکات؟

پرسیار
12
خولەک
4
نمرە
100

لە کۆتاییدا نمرەکەت و ڕاپۆرتێکی یەک لاپەڕەیی وەردەگریت.

دەستپێکردنی پشکنین